نەوا-
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبوەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باس لەسەرخستنی هەوڵەكان بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كراوەو بە فاكتەری پاراستنی سەقامگیریی وڵات زانراوە.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی نیشتمانی بۆ چارەسەری كێشەكان كردوەتەوە تاوەكو متمانەی نێوان لایەنەكان زیاتر بێت و بەربەستەكان تێپەڕێنرێن لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێك كە لە بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا بێت.