سەرۆكی كۆڵۆمبیا: 20 هەزار هێكتار دارستان و زەوی كشتوكاڵی سوتێنراون

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دی لا ئێسپرییا سەرۆكی كۆڵۆمبیا سەبارەت بە كەوتنەوەی ئاگر لە وڵاتەكەیدا بڵاویكردەوە، ئاگرەكە زیاتر لە 20 هەزار هێكتار لە دارستان و زەوییە كشتوكاڵییەكانی لەناوبردوە، هەروەها داوای هاوكاریی بەپەلە لە هەریەك لە چیللی و ئەمریكا دەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، گومانیان هەیە كە كەسانێك بە ماتۆڕسكیل و بە بەكارهێنانی چەند مادەیەكی سوتێنەر ئەم ئاگرانەیان كردبێتەوەو ئەو زیانەیان لە ژینگەكەیان دابێت، هێزە ئەمنییەكانیان راسپاردوە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو كارە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group