لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كۆرمۆر خێراتر دەكرێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی داوە بە خێراكردنی لێكۆڵینەوەكان لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی.
لای خۆشیەوە، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕایگەیاند، سەرۆكوەزیران بەدواداچوونی بۆ پرۆسەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر كردووە.
زەیدی فەرمانی داوە بە خێرا تەواوكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو كەسانەی تێوەگلانیان لە هێرشەكەدا دەسەلمێنرێت.
ئامانج لەم ڕێكارانە ڕێگریكردنە لە دووبارەبوونەوەی هێرشی لەم شێوەیە و پاراستنی ئاسایشی دامەزراوە هەستیارەكان و سەلامەتیی كارمەندەكانیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group