وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: ژمارەیەك پڕۆژە لەسنوری چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێن

46 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
لەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، كاركردن لە ژمارەیەك پڕۆژەی رێگاوبان لەسنوری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی بەردەوامەو لەئاییندەیەكی نزیكدا تەواو دەكرێن.
ئاماژەشیكردوە، قیرتاوكردنی رێگای گوندی كچان لە ناحیەی سەنگاو یەكێكە لە پڕۆژەكان و بەبڕی  نزیكەی 160 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێت و  كارەكانی لە قۆناغی كۆتاییدایە، هەروەها قیرتاوكردنی رێگای هەزاركانی بڕی 209 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوەو لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواو دەكرێن.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئاماژەشیكردوە، هاوكات لەگەڵ ئەو پرۆژانەدا سەرپەرشتی نۆژەنكردنەوەو قیرتاوكردنی رێگای (بانی مەقان- چەمچەماڵ- تەكیە) دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group