نەوا-
عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عیراقی لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، هەڵمەتەكانی ئێستای دژ بە گەندەڵی ناتوانن دەست بۆ گەندەڵكارە گەورەكان و دامەزرێنەرانی سیستمی سیاسی دوای ساڵی 2003 بەرن.
شابەندەر جەختیشیكردەوە، هەڵمەتەكانی دژەگەندەڵی لەعیراق تەنها گەندەڵكارە بچوكەكان دەگرێتەوەو دەستبردن بۆ گەندەڵكارە گەورەكان، سەركردەی حزب و سەرۆك وەزیرانەكانی دوای ساڵی 2003 هێڵی سورن و ئەوان پارێزراون، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دووڕون كە بانگەشەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەكەن لەكاتێكدا خۆیان لەناو گەندەڵیدا تێوەگلاون.