مه‌ترسى دابه‌زینى نه‌وت بۆ 25 دۆلار هه‌یه‌

پێش 2 هەفتە جیهان

نه‌وا
بانكى ناوه‌ندى روسى پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ساڵى 2020دا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو له‌جیهاندا دابه‌زێت بۆ 20 دۆلار.
بانكى ناوه‌ندى روسى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌پێى پێشبینیه‌كانى، مه‌ترسى پاشه‌كشه‌ى داواكارى له‌سه‌ر نه‌وتى خاو له‌ئارادایه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌شه‌ى ئابورى جیهان روو له‌ داڕوخان ده‌كات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ساڵى 2020دا ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵاوسانى ئابورى روسیا بگاته‌ 7% بۆ 8% و به‌رهه‌مى گشتى ناوخۆیى %.1.5 بۆ %2 پاشه‌كشه‌ بكات.
بانكى ناوه‌ندى روسى پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ر له‌ساڵى 2020دا به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى داواكارى له‌سه‌ر نه‌وتى خاو، نرخى یه‌ك به‌رمیل بگاته‌ 25 دۆلارى ئه‌مریكى.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group