نه‌وا
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى جیۆلۆجى نوێ، چاخى دایناسۆره‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى له‌ماوه‌ى 15 خوله‌كدا كۆتایى هاتووه.
گۆڤارى ناشیۆناڵ جیۆگرافیك ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك زاناى زانكۆى "ته‌كساس"ى ئه‌مریكا ئه‌نجامیان داوه و تێیدا هاتوه، دایناسۆره‌كان 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا كۆتاییان هاتوه و له‌ناوچون.
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى له‌ناوچونیشیان رونكراوه‌ته‌وه، هه‌سارۆچكه‌یه‌كى زه‌به‌لاح له كه‌ناره‌كانى نیوه‌دورگه‌ى "یۆكاتان"ى مه‌كسیك كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه‌ش زنجیره‌یه‌ك روداوى كاره‌ساتبارى له‌دواى یه‌ك دروستكردوه و بوه‌ته‌هۆى له‌ناوچون و نه‌مانى 75%ى جۆره‌كانى روه‌ك و گیانداران.
به‌پێى هه‌مان لێكۆڵینه‌وه، تیره‌ى هه‌سارۆچكه‌كه 10 كلیۆمه‌تر بوه و چه‌ند كاتژمێرێك دواى به‌ركه‌وتنى زه‌وى روداوه‌كان ده‌ستیانپێكردوه، له‌كاتى به‌ركه‌وتنه‌كه‌شدا دایناسۆره‌كان له‌ناوچون و بومه‌له‌رزه رویداوه‌و بوه‌ته‌هۆى دروستبوونى تسونامى و ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كان و بڕێكى زۆر و بێهاوتا غازى كبریت بڵاوبوه‌ته‌وه.
ستیف برۆسات یه‌كێك له شاره‌زایانى بوارى دایناسۆره‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، دواى كێشانى هه‌سارۆچه‌كه‌كه به‌زه‌ویدا، كه روناكییه‌كى زۆرى دروستكردوه، دایناسۆره‌كان توشى ترسێكى زۆر بون و ته‌نها 15 خوله‌كى پێچوه تا به‌شێوه‌ى گروپ له‌ناوچون، هه‌روه‌ها دارستانه‌كان سوتاون و ئاگر له دۆڵ و ئاوه‌كان به‌ربون.
لێكۆڵه‌ران رونیشیانكردوه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌یان له لێكۆڵینه‌وه له پاشماوه‌ى ئه‌و چاڵه‌وه ده‌ستكه‌وتوه، كه هه‌سارۆچكه‌كه‌ى تێدا كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه.