نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" جه‌ختده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكان و به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنیان.
جۆناسان هۆفمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، "داعش تائێستا به‌ته‌واوی كۆتایی نه‌هاتووه و ئامانجی سه‌ره‌كیمان له سوریا كۆتایی هێنانه به‌و رێكخراوه تیرۆرستییه و رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان".
وتیشی: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وروبه‌ری كۆبانێ به‌رده‌وامن له كشانه‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر مانه‌وه یاخود كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانمان". رونیشیكرده‌وه كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا سه‌رپشككراون بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێزێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
وته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن باسی له‌وه‌شكرد، واشنتن به‌رده‌وامه له كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" به پڕچه‌ككردن و پاڵپشتیكردنیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا، ئه‌و هێزه هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكایه.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌ست له كاروباری عیراق وه‌رناده‌ن.