نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس له‌وه‌ده‌كات، كه دوای هاتنه سه‌ركاری، ئابوری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی بێ وێنه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه.
له وته‌یه‌كدا له كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتوه‌ته ده‌ست ئابوری وڵاته‌كه‌ی به جۆرێك به‌ره‌وپێشبردووه، كه ئه‌و گه‌شه‌كردنه له جیهاندا بێ وێنه بووه.
وتیشی، رێژه‌ی بێكاری له ئه‌مریكا بۆ كه‌مترین ئاستی 50 ساڵی رابردوو دابه‌زیوه و گه‌شه‌ی هاوسه‌نگی ئابوری بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا لێی سودمه‌ند ببن.
ترامپ هۆكاری به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له رووی ئابوریه‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌هێشتنی رۆتینی ئیداری و كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و وتی: ئابوری ئه‌مریكا ئابوریه‌كی نمونه‌ییه له ئابوری بازاڕی ئازاد و جه‌ختیشی كرده‌وه، كه خه‌ونی به‌هێزتركردنی وڵاته‌كه‌ی هاتوه‌ته دی.