كۆبونەوەیەكی تایبەت بەنوێكردنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی عیراق بەڕێوەچو

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی پلانەكانی پەرەپێدان بەسیستمی بەرگریی ئاسمانیی عیراقی كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا زانیاری ورد لەبارەی رێكارو پلانەكانی پەرەپێدان و نوێكردنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دراوە بە سەرۆك وەزیرانی عیراق.
هەروەها سودانی رایگەیاندوە كە گرنگی بە پەرەپێدان بە توانای هێزە ئەمنییەكانیان دەدەن ئەوەش بەئامانجی روبەڕوبونەوەی مەترسی و هەڕەشە ئەمنییەكانی سەر عیراقە، جەختیشیكردوەتەوە كە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی وڵاتەكەی كاری لەپێشنەی حكومەتەكەی و ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی عیراقە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group