پلەی گەرمیی لەش 37 پلە نییە!

22/01/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
توێژینەوەیەكی زانشتیی زانكۆیەكی ئەمریكی گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤ 37 پلەی سەدی نییە و كەمترە.
زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكی توێژینەوەیەكی زانستیی ئەنجامداوە لەبارەی پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤ، دەركەوتووە مرۆڤی ئەم سەردەمە پلەی گەرمیی لەشیان لە  37 پلە كەمترە.
بۆ یەكەمجار دوو پزیشكی ئەڵمانی بەناوەكانی كارڵ رینۆڵد و ئۆگەست ووندڵیچ لە ساڵی 1868 لەرووی زانستییەوە سەلماندیان، كە پلەی گەرمیی لەش 37 پلەی سەدییە، بەڵام توێژینەوەكەی زانكۆی ستانفۆرد دەڵێت، مرۆڤی ئەم سەردەمە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا و شێوازی ژیان، گۆڕانكاریی فیسیۆلۆجی (جەستەیی) بەسەردا هاتووە و لە مرۆڤەكانی سەدەكانی رابردوو ناچێت، بۆیە پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤی ئەم سەردەمەش گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە.
بەپێی توێژینەوەكە، پیاوان لە ئێستادا پلەی گەرمیی لەشیان بەرێژەی 0.58 دابەزیوە و دەگاتە 36.42 پلەی سەدی، لای ژنانیش 0.32 دابەزیوە و دەگاتە 36.68 پلەی سەدی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group