نه‌وا
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کردنی ره‌شنوسی په‌یڕه‌وی تۆڕی پاراستنی خێزان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژاریی رادەگەیەنێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: پەیڕەوەکە ده‌بێته هۆی دامه‌زراندنی سیستمێكی پێشكه‌وتوی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به سه‌رپه‌رشتی كوێستان محه‌ممه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی (ره‌شنوسی په‌یڕه‌وی تۆڕی پاراستنی خێزان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژاریی) كۆبوەوە و بڕیاردرا ره‌شنوسه‌كه په‌سه‌ند بكرێت و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆ كار كردن و ده‌ركردنی وه‌ك سیستم، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پلانی ستراتیجی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لەوبارەیەوە ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند:" رەشنوسی پەیڕەوی تۆڕی پاراستنی خێزان لەسەر بنەمای هەژاریی به یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ژمار ده‌كرێت و مه‌به‌ستیەتی له‌م كابینه‌یه‌دا بابه‌تی هاوكاری هه‌ژاره‌كان ببێته سیسته‌م، هه‌ربۆیه له هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌نێردرێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به پێی خشته زه‌مه‌نییه‌كانی ره‌شنوسه‌كه له مانگی (10)ی ئه‌مساڵه‌وه كاره كردارییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن".
وتیشی: یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی ره‌شنوسه‌كه ئه‌وه‌یه كه میكانیزمی گونجاو ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژاریی و رێگه‌گرتن له هه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی هه‌ژاره‌كان چ به پێدانی ماف به كه‌سێك شایسته نیه یان بە پێچەوانەوە.
ئاریان ئەحمەد باسی لەوەشکرد، ئه‌م په‌یڕه‌وه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت و شكسته‌بارن، به پێی پێوه‌ری هه‌ژارو هه‌ژارترین، به‌شداری پێبكرێن له پڕۆگرامێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوكاریدا، له‌ناو ئه‌و هاوكارییانه‌دا هاوكاری دارایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر به پێی ڕەشنوسی په‌یڕه‌وەكه، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێنێت بۆ سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژاری كه تیایدا پلان و په‌روه‌رده‌و ده‌سته‌ی ئامار‌و ته‌ندروستی و دارایی رۆڵی گه‌وره‌یان ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن سیستمێی سه‌ربه‌خۆ بۆ هاوكاری هه‌ژاره‌كان به پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دۆخی خێزان و ئامانجه‌كانی ستراتیجی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.