یەكەم كچە عەرەب دەبێتە پیشەگەر لە خولی تۆپی پێی ئینگلیزی

29/10/2020 وەرزش

نەوا
سارە عیسام دەبێتە یەكەم كچە یاریزانی میسر و عەرەب لە خولی تۆپی پێی خانمان لە بەریتانیا و چاوی لەوەشە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بپۆشێتەوە.
سارە عیسام یاری بۆ تیمی كچانی یانەی ستۆك سیتی ئینگلیزی دەكات و خۆشحاڵە بەوەی تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی میسر دروستدەكرێتەوە، كە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر خودی خۆی كاری لەسەر كردوە و دەیەوێت كچە فیرعەونییەكان لەنێو یاریگا نێودەوڵەتییەكاندا ببینێتەوە.
سارە وەرزی رابردو لە 19 یاریدا بە درێسی ستۆك سیتی-یەوە یاری كردوە و 12 گۆڵی تۆماركردوە. لەگەڵ هەڵبژاردەی میسریش 22 یاری كردوە و خەونی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەڵبژاردەكەیان نوێنەرایەتی میسر بكەن لە جامی جیهانی خانماندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group