نه‌وا
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی مسته‌فا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی تاوتووێکراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو شێوازانە تاوتوێ‌کران کە پارەی تەرخانکراو دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراقدا دابەشبکرێت.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدایه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و حكومه‌تی فیدراڵ له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی و حكومیه‌كان ئه‌نجامداوه.