60 تیرۆریست لە حەمرین كوژران

07/04/2021 عێراق

نەوا-
سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی پڕۆسەی (ئەلئەسەد ئەلموتەئەهیب) كە مانگی ڕابردو دەستیپێكرد، 60 چەكداری داعش كوژران.
یەحیا رەسول وتەبێژی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەزگای دژە تیرۆر بەردەوامە لە پڕۆسەكانی و لەدرێژەی پڕۆسەی ئەلئەسەد ئەلموتەئەهیب 120 حەشارگەی داعش تێكشكێنراوە و 27 چەكداریشیان كوژراوە و لەترسی پڕۆسەكە كۆمەڵێك لەو چەكدارانەی داعش لە شاخەكانی قەرەچۆغەوە بەرەو چیاكانی حەمرین هەڵهاتوون.
یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەش كردوە، دوای ئەوەی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری عێراقەوە حەشارگەكانیان لە چیای حەمرین دەستنیشانكرا، هێزی ئاسمانی عێراق ئەو حەشارگانەشی كردوتە ئامانج و بەتەواوەتی وێرانی كردوون، و لەئەنجامدا 60 چەكداری داعش كوژران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group