"بەپارە نەشتەرگەری بۆ خاوەن پێداویستییەكی تایبەت كراوە"

26/01/2022

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، نەشتەرگەرییەك بۆ خاوەن پێداویستییەكی تایبەت كراوە بڕی 500 هەزار دیناری لێوەرگیراوە لەكاتێكدا بە پێی‌ یاسا پێویستە  خزمەتگوزاری‌ تەندروستی‌ بۆ ئەوان بێ بەرامبەربئ.
لە راگەیەنراوێكدا كۆ كۆپیەكی بۆ رادیۆی نەوا ناردوە، عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردوە، بەپێی‌ یاسای‌ ماف و ئیمتیازی‌ كەمئەندام و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت لەكوردستان، پێویستە حكومەت خزمەتگوزاری‌ تەندروستی‌ بەبێ بەرامبەر پێشكەش بە كەمئەندامان بكات، بەڵام بە پێچەوانەی‌ ئەو ماددە یاساییە  لە نەخۆشخانەكان پارە لە هاووڵاتیانی‌ كەمئەندام  وەردەگیرێت و ئەو تایبەتمەندیی‌و مافە یاساییە رەچاو ناكرێت. 
 گوڵپی ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی‌ ئەو یاسایە، تەنانەت ئەگەر نەشتەرگەریی‌‌و چارەسەرەكە لەدەرەوەی‌ وڵاتیش بێت پێویستە حكومەت ئاسانكاریی‌ پێویست پێشكەش بكات، بەڵام لەنەخۆشخانەیەكی‌ حكومی‌ بڕی‌ 500 هەزار لە هاووڵاتیەكی‌ كەمئەندام وەرگیراوە .
 ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: بۆ ئەو بابەتە بەدواداچونیان كردوە، هەوڵدەدەن لەگەڵ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ بگەنە ئەنجامێك كە لە بەرامبەر پێشكەشكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ تەندروستی‌ بە كەمئەندامان لەهیچ نەخۆشخانەیەكی‌ حكومی‌ بەهیچ پاساوێك پارە وەرنەگیرێت، چونكە ئەمە پێچەوانەی‌ یاسایەو دۆخی‌ هاووڵاتیانی‌ كەمئەندام‌و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت زیاتر سەختدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group