سەگێك بە گولـلە خاوەنەكەی خۆی كوشت

25/01/2023 هەمەڕەنگ

نەوا -
لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەگێك بە گولـلە خاوەنەكەی خۆی كوشت، ئەوەش دوای ئەوەی پێی ناوە بەسەر چەكەكەدا و گولـلەیەك دەرچووە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، راوچییەكی ئەمریكی لە ولایەتی تەكساس كاتێك لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە، چەك و پێداویستی راوكردنی لە كورسی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەیدا داناوە كە سەگەكەشی لە دواوە بووە.
رونیشكراوەتەوە، بەڵام سەگەكە پێی بە چەكەكەدا ناوە و گولـلەیەك دەرچووە و بەر خاوەنەكەی كەوتووە، بۆیە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیاریەكان، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە ئۆتۆمبێلەكە كە لە شوێنێكی چۆڵەوانیدا بووە، بینیویانە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە گیانی لەدەستداوە و سەگەكەش لە دواوە خەوتووە، لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردووە بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان روداوەكە بەو شێوەیە بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group