بەغداو هەولێر رێككەوتنی ئەمنی عیراق-ئێران تاوتوێدەكەن

18/09/2023 عێراق

نەوا-
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان  و قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بەئامادەبونی جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق، رێككەوتننامەی ئەمنی نێوان عیراق و ئێران تاوتوێ دەكەن.
قاسم ئەعرەجی و وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەشاری هەولێر كۆبونەوەو بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئەنادۆڵ كەوتون، لە كۆبونەوەكەدا كە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق ئامادەی بوە میكانزمی رێككەوتننامەی ئەمنی نێوان عیراق و ئێران تاوتوێ كراون.
جێی ئاماژەیە شاندێكی باڵای ئەمنی عیراق بەسەرۆكایەتی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بە ئامانجی بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئەمنی نێوان عیراق و ئێران سەردانی شاری هەولێری كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group