لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای بەپەلە راگرتنی شەڕی غەزە دەكات

18/03/2024 جیهان

نەوا-
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كرد بەپەلە شەڕی غەزە بوەستێنێت و ناردنی چەك بۆ ئیسرائیل راگرێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راگەیانراوێكی لەبارەی شەڕی غەزە بڵاوكردەوەو تیایدا داوای لە جۆ بایدن كردوە كە بەپەلە شەڕی غەزە بوەستێنێت، هەروەها داواشی لەسەرۆكی ئەمریكا كردوە كە ناردنی چەك بۆ ئیسرائیل رابگرێت.
راشگەیەنراوە: تائێستا بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كە زۆربەیان بە چەكی دروستكراوی ئەمریكی ئەنجامدراون، زیاتر لە 30 هەزار كەس كوژراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group