ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات دەستپێدەكات

30/03/2024

لەدوای تێپەڕبونی زیاتر لە 50 رۆژ، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی شوباتی چوار وەزارەت و خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكات.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردو ئەو بڕە پارەیەی وەرگرت كە بەغدا بە كەموكوڕییەوە خستبویە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق و دواتر خشتەی موچەی بڵاوكردەوە بەبێئەوەی ناوی چەند سەرۆكایەتیەك و هێزە ئەمنیەكانی تیادا بێت.
پێشتر لە لێدوانێكدا ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی عیراق راگەیاند بو، دابەشكردنی موچە بەو شێوەیە وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو وایەو ناكرێت توێژێك موچە وەرگرێت و توێژێكی تر سەیری بكات.
لەدوای چەند كاژمێرێك لە راگەیاندنی خشتەی یەكەم، وەزارەتی دارایی خشتەی دوەمی موچەی راگەیاند كە هێزە ئەمنیەكان و سەرۆكایەتیەكانی لەخۆگرتبو بەبێئەوەی وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە رابگەیەنن كە پێشتر جەختیان لەسەر دەكردەوە كە وەریناگرن تاكو بەغدا پارەی هێزە ئەمنیەكانیش نەنێرێت لەكاتێكدا ماوەیەكی زۆر ئەو بڕە پارەیەی نێردرابو جەختی لەسەر دەكرایەوە كە كورتهێنانی هەیەو داهاتی ناوخۆ بەشی پڕكردنەوەی ناكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group