ئاوی سلێمانی: بەهیواین دابەشكردنی ئاو ئاسایی بێتەوە

30/03/2024

بەهۆی پێكادانی دوو تانكەری سوتەمەنی لە قەزای دوكان سەر بە پارێزگای سلێمانی ماوەی چەند رۆژێكە دابەشكردنی ئاو لەپارێزگای سلێمانی و دەوروبەری راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهیواین لە زوترینكاتدا پاشماوەی سوتەمەنی روداوی هاتوچۆكەی قەزای دوكان پاك بكرێتەوەو دابەشكردنی ئاو ئاسایی بێتەوە.
راشیگەیاندوە، تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تری ناوچە هەڵمەتێكیان ئەنجامداوە بۆ زو پاكردنەوەی تەواوی پاشماوەكانی روداوەكە.
جێی ئاماژەیە بەهۆی پێكادانی ئەو تانكەرانەوە سوتەمەنیەكانیان رژاوەتە ناو ئاوی دوكانەوەو هۆكاری راگرتنەكەش پیسونی ئاوەكەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group