پێشبینی 48 كاتژمێری داهاتوی كەشوهەوا

30/03/2024

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینیەكانی 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوە.
كەشناسی سلێمانی رایگەیاندوە، ئەمڕۆ 30-3 كەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە رۆژی هەینی. 
كەشناسی سلێمانی راشیگەیاندوە، رۆژی یەكشەممە كەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوی رۆژی شەممە، هەروەها خێرایی با  لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش لە هەولێر 26 و سلێمانی 24 و دهۆك و هەڵەبجە 25 پلەی سیلیزی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group