هێلیكۆپتەرێكی سوپای پاسداران دەست بەسەر كەشتییەكی ئیسرائیلیدا دەگرێت

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران لەكەنداو دەستی بەسەر كەشتییەكدا گرتوەو دەڵێت كەشتییەكە سەر بە ئیسرائیلە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رایگەیاندوە، یەكەیەكی هێزە تایبەتەكانی هێزی دەریایی ئێران لە كەنداو بە هێلیكۆپتەر هێرشێكیان بۆ سەر كەشتییەك ئەنجامداوە، رادیۆی سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت خاوەنی كەشتییەكە ملیاردێرێكی ئیسرائیلییە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كەشتییەكە ناوی MSC Erinsـە كە ئاڵای پورتوگالی لەسەرەو هێزە دەریاییە تایبەتەكانی سوپای پاسداران دەستیان بەسەردا گرتوەو ئاراستەی ئاوەكانی ئێرانیان كردوە، ئەو كەشتییە پەیوەندی بە كۆمپانیای Zodiac Maritime ـەوە هەیە كە بنكەكەی لە لەندەنە و خاوەنەكەی ملیاردێرێكی ئیسرائیلییە بە ناوی (ئایڵ ئۆفەر).
جێی ئاماژەیە، كەشتیەكە بەرەو دوبەی رۆیشتوەو دوای ئەوەی لەلای هێزی سوپای پاسداران دەستی بەسەردا گیراوە سیستمی (جی پی ئێس)ەكەی كوژرێنراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group