پرۆژە بڕیارێك بۆ بونە ئەندامی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتوەكان پێشكەش دەكرێت

پێش 2 هەفتە جیهان

لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژە بڕیارێك پێشكەش دەكرێت لە بارەی بونە ئەندامی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتوەكان.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردۆتەوە، پرۆژە بڕیارەكە بە ناوی گروپی عەرەبیەوە لەلایەن جەزائیرەوە ئامادەكراوە پێشنیار دەكرێت فەڵەستین وەك ئەندامێكی تەواو لە كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان وەربگیرێت.
چاوەڕوان دەكرێت پرۆژە بڕیارەكە لە كۆبونەوەی پەیوەست بە فەڵەستین كە بڕیارە لە 18-4  لەسەر ئاستی وەزیران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساز بكرێت، دەنگی لەسەر بدرێت.
بۆ پەسەند كردنی پرۆژە بڕیارەكە پێویستە لە كۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێنج ئەندامە هەمیشەییەكە دەسەڵاتی ڤیتۆ بەكارنەهێنن و پرۆژەكەش نۆ دەنگی بەڵێ بەدەستبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group