شەقامەكانی ناوبازاڕی سلێمانی نۆژەندەكرێنەوە

پێش 1 هەفتە

نەوا-
تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەردەوامن لەچاككردنی شەقامەكان و چەند شەقامێك لە ناو بازاڕ نۆژەن دەكرێنەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەو قیرتاوكردنی شەقامەكان بەردەوامەو  تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ستافی قیرو قشگ بەسەرپەرشتی بەشی ئامێرەكان دەستیانكردوە بە پرۆسەكەو شەقامی كاوە لە ناوبازاڕ لە پاش گۆڕینی ئاوەڕۆكەی قیرتاوكراوەتەوە.
باس لەوەشكراوە، چاڵ وداچونی شەقامی سابونكەرانی ناوبازاڕ چاككراوە، هەروەها شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی زێرینۆك قشگ كراوەو ئامادە دەكرێت بۆ قیرتاوكردن

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group