كەشناسی: باران بارین و هەورە بروسكە بەردەوام دەبێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 4-5 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە لێزمە باران و هەورە بروسكەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەكان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی هەینی 3-5 و خێرای با مامناوەند دەبێت.
سەبارەت بەكەشی سبەی یەكشەممە 5- 5 رایگەیاند ،ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران لە هەندێ كات و شوێن، ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەكان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەكاندا .

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group