سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە خێزانی شاخەوانەكانی قەرەداغ دەكات

پێش 2 هەفتە
نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو چوار شاخەوانە دەكات كە بەهۆی لافاوەوە لە دەربەندی مەسورانی ناوچەی قەرەداغ گیانیان لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانی ئەو چوار شاخەوانە دەكات كە بەهۆی لافاوەوە لەكاتی شاخاوانیكردندا گیانیان لەدەستداو لە دەقێكدا دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی قوڵم ئاراستەی خێزان و كەسوكار و هاوڕێیانی ئەو چوار شاخەوانە دەكەم كە زۆر بە داخەوە ئەمڕۆ لە روداوێكی دڵتەزێندا لە سنوری قەزای قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا، هاوسۆز و هاوخەمیانم، خوای مەزن گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموان ببەخشێت.
باسی لەوەشكرد، لە كەشوهەوای دژوار و نالەباری وەك ئەم رۆژانەدا‌،  پێویستە هەموان زیاتر ئاگاداری خۆیان و پابەندی رێنمایی و هۆشیاركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی بن، بۆ ئەوەی روداوی سامناك و دڵتەزێنی ئاوای لێنەكەوێتەوە و سەلامەتیی هەموان پارێزراو بێت.




 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group