قائیمقامی سلێمانی: خۆمان بە بەشێك لە خانەوادەی شاخەوانەكانی قەرەداغ دەزانین

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ روداوی گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی قەرەداغ  پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە.
قائیمقامی سلێمانی لە پرسەنامەیەكدا رایدەگەیەنێت، بۆ روداوی گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكە، هیوادارین روداوی لەم جۆرە رونەداتەوەو گیانی ئەو گەنجانەش بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و بە خێزان و بنەماڵەكانیان رادەگەیەنین لە ناخەوە غەمبارو دڵتەنگ بوین بەو روداوەی گروپێكی شاخەوانی شارەكەمان لە سنوری قەزای قەرەداغ. 
ئاماژی بۆ ئەوەشكردوە، بەداخەوە شارەكەمان چوار گەنجی چالاك و ژینگەدۆستی لەدەستدا كە ماتەمی خستە نێو دڵ و دەرونمانەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاریان دەكەین و خۆمان بەبەشێك لەوان دەزانین، خودای گەورە سەبوری و ئارامی بە ئێمەو كەسوكاریان بدات.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group