كەشتیوانێكی ئاسمانیی دوای گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی رەوانەی نەخۆشخانە كرا

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
كەشتیوانێك دوای كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە بۆشایی ئاسمان و گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی لەگەڵ تیمەكەیدا گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ماڵپەڕە عەرەبییەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئیدارەی كەشتیوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) رایگەیاندوە كە كەشتیوانێكی ناسا بەهۆی كێشەیەكی پزیشكی دیارینەكراوەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەك، ئەمەش دوای ماوەیەكی كەم لە گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی لە ئەركێكی نزیكەی 8 مانگیدا لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتیدا.
ئەوەش باسكراوە، ئەو كەشتیوانە لەكاتی گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی و تەواوبونی ئەركەكەی لە كەناراوەكانی فلۆریدا نیشتونەتەوەو لەگەڵ سێ كەسی دیكەدا بوە كە ئەندامانی تیمی فڕۆكەوانییەكە بون و پێكهاتبون لە دو كەشتیوانی ئاسمانی ناساو گەردونناسێكی روسیی.
هەروەها ناسا بڵاویكردۆتەوە، یەكێك لە كەشتیوانەكان توشی كێشەیەكی پزیشكی بوەو تیمەكە بە فڕۆكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی شاری پێنساكۆلا لە ویلایەتی فلۆریدا لە نزیك شوێنی نیشتنەوەكەدا، پاشان سێ ئەندامەكەی تری تیمی فڕۆكەوانی نەخۆشخانەكەیان بەجێهێشتوەو گەڕاونەتەوە بۆ شاری هیوستن.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group