نەوا-
ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، لەسەرەتای وەرزی بەهاردا قۆناغی یەكەمی ئاگربڕ بەدەرمانی تایبەت جێبەجێ كراوە.
بەمەبەستی پاراستنی دارستانەكان و رێگریكردن لە ئاگركەوتنەوە بەگشتی و چیای ئەزمڕو گۆیژە بەتایبەتی، بەسەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبوەوەو قائیمقامی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، لەسەرەتای وەرزی بەهاردا قۆناغی یەكەمی ئاگربڕ بەدەرمانی تایبەت جێبەجێ كراوە، ئێستا هەوڵدەدەن بەئامێرو دابینكردنی كارمەندو كرێكار قۆناغی دوەمی ئاگربڕ لە دارستانەكان جێبەجێ بكرێت.
ئاوات محەمەد راشیگەیاندوە: ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكەیان بۆ رێگریكردن بوە لە ئاگركەوتنەوەو پاراستنی دارو درەختی دارستانەكان بەگشتی و چیای ئەزمڕو گۆیژەیە بەتایبەتی كە لەماوەی رابردودا چەند جارێك ئاگر كەوتوەتەوەو زیانی بە دارستانەكان گەیاندوە.