ترەمپ: فەرمانێك بۆ باشتركردنی سیستمی تەندروستی دەردەكەم

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، فەرمانێك بۆ باشتركردنی سیستمی تەندروستی لە وڵاتەكەی دەردەكات.
دۆناڵد ترەمپ بڵاویكردوەتەوە، هاوڵاتیانی ئەمریكا بۆ چەندین ساڵە پێنج بۆ 10 هێندە زیاتر نرخی دەرمان دەدەن، هەربۆیە فەرمانێك بە كەمكردنەوەی نرخی دەرمان و باشتركردنی سیستمی تەندروستی لە ئەمریكا دەردەكات.
ترەمپ باسی لەوەشكردوە، چەندین ساڵە ئیدارەی دیموكراتەكان نەیانتوانیوە ئەم كێشەیە لەوڵاتدا چارەسەر بكەن، چونكە ئامانجیان ئەوەیە لە ماوەیەكی كورتدا نرخی دەرمانەكان بە رێژەی سەدا 30ی بۆ 80 كەمبكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group