وۆركشۆپێك بۆ نوێكردنەوەی داتای دەنگدەرانی عیراق رێكخرا

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەشی تەكنەلۆژیای زانیاری لە وەزارەتی دارایی عیراق وۆرشكۆپێكی بۆ نوێكردنەوەی داتای دەنگدەرانی هەڵبژاردنی داهاتوی عیراق رێكخست.
وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردۆتەوە، وۆركشۆپی نوێكردنەوەی داتای دەنگدەران كە بە هاوكاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رێكخرابو هەنگاوێكە بۆ بەرزكردنەوەی شەفافیەت و ئاسانكاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق، بەشی تەكنەلۆژیای زانیاری لە وەزارەتی دارایی ئەو وۆركشۆپەی سازكردوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر میكانیزمەكانی نوێكردنەوەی داتای دەنگدەران، ئەمەش لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەكنەلۆژیای زانیارییە.
ئەوەش راگەیەنراوە، پسپۆڕانی كۆمسیۆن بە وردی بابەتەكانی سەبارەت بەو رێكارو تەكنەلۆژیای نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەكاردەهێنرێن خستەڕو و ئامادەبوان چەندین پرسیارو سەرنجیان وروژاند، وۆركشۆپەكەش ئامانجی بەكارهێنانی توانا تەكنیكییە بەردەستەكانە بۆ دڵنیابون لە وردی و گشتگیری داتای دەنگدەران و سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group