نەوا-
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) بڵاویكردەوە، پێویستە بەبێ دروستكردنی هیچ ئاستەنگێك، یارمەتی مرۆیی بەتایبەتی خۆراك و پێداویستی پزیشكی بگەیەنرێتە كەرتی غەزە.
ئاژانسەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، تا دێت دۆخی مرۆیی لە كەرتی غەزە خراپتر دەبێت، كۆگایەكیان لە ئوردن هەیە كە تەنها سێ كاتژمێر لە غەزە دورەو خۆراك و دەرمانی تیایدایە بۆ ماوەی مانگێك بەشی 200 هەزار كەس دەكات.
جەختی لەوەشكردوەتەوە، لەئێستادا فەڵەستینیەكان لە غەزە زۆر پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیەو پێویستە بە پەلەو بەبێ دروستكردنی هیچ ئاستەنگێك رێگا بدرێت یارمەتی مرۆیی بەتایبەتی خۆراك و پێداویستی پزیشكی بگەیەنرێتە كەرتی غەزە.