عەلی حەمە ساڵح: رادەستكردنی نەوت بە سۆمۆ بڕیارە دروستەكە بو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پەرلەمانتارێكی كوردستان رایگەیاند، رازیبونی هەرێمی كوردستان بەڕادەستكردنی نەوت بە سۆمۆ بڕیارە دروستەكە بو.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، رازیبونی هەرێمی كوردستان بەڕادەستكردنی نەوت بەسۆمۆ لەكاتی ناكۆكیشدا كە دادگای عیراق یەكلایی بكاتەوە بڕیارە دروستەكە بو بەهیوان گرفتی تر دروست نەكرێت
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: سەپاندنی مەرجی تا موچە نەنێرن نەوت نانێرن هەڵەیە لەبری دروستكردنی بێ متمانەیی متمانە دروستكردن گرنگە، بۆ موچەی مانگی پێنج و شەش نەوتیش نەڕۆیشت موچەش نێردرا، ئەگەر رۆژی پێنجشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە لەزوترینكاتدا موچەش دەنێردرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group