عیراق بەشداری لە كۆبونەوەی رێككەوتننامەی بۆمبی كڵەستەر دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عیراق بەشداری لە سیازدەهەمین كۆبونەوەی وڵاتانی ئەندامی لە رێككەوتننامەی بۆمبی هێشویی (كڵەستەر) كرد كە لەجنێڤ بەڕێوەچو.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سمكۆ نازم جێگری سكرتێری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی فیدڕاڵی بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی وەك نوێنەرایەتی عیراق بەشدارییان لە سیازدەهەمین كۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لەرێككەوتننامەی بۆمبی هێشویی (كڵەستەر) كرد كە لە شاری جنێڤی وڵاتی سویسرا بەڕێوەچو.
راشگەیەنراوە كە عیراق بەپێی یاسا پەیوەندی بە رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكەوە كردوە كە ئامانج لێی قەدەغەكردنی بەكارهێنان و پەرەپێدان و گواستنەوەی بۆمبی هێشوییە، هەروەها لەڕێگەیەوە زەوی لە بۆمبەكە پاكبكرێتەوەو لەناوببرێت و هۆشیاری بدرێتە هاوڵاتیان سەبارەت بەمەترسییەكان و دوركەوتنەوە لەو كاریگەرییانەی كە لەسەر كۆمەڵگە مرۆییەكان و گیانلەبەرە كێوییەكان دەیبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group