نەوا-
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، پارتی و یەكێتیی بەبێ یەكتر ناتوانن حكومەت دروست بكەن.
سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان راگەیاندووە، پارتی و یەكێتیی بەبێ یەكتر ناتوانن حكومەت دروست بكەن، بۆ پێكهێنانی حكومەت پێویستە هەردوو حزب هاوبەش بن وە كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەت یەك پاكێجن.
باسیی لەوەشكرد، بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەر یەكە لە، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و میران محەممەد كاندیدی ئەوانن و داوای شەراكەتیان كردووە لە حكومەت دا، پێویستە لە پۆستە سەرۆكایەتییەكان و سیادییەكان هاوسەنگی هەبێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت لەم مانگە دا پەرلەمان كارابكرێتەوە و داوا دەكەن هاوسەنگی لە دابەشكردنی دەسەڵات لەسەرجەم پۆستەكاندا بكرێت.
راشیگەیاند، هیوادارم كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێت.