نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنە لە بێباكی وڵاتان دەگرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر بێدەنگی وڵاتان و بە دەنگەوە نەچوونیان بۆ كۆ كردنەوە یارمەتی مرۆیی بۆ ساڵی 2026، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕەخنەی توندی لە وڵاتان گرت و ئاماژەیداوە، جیهان بەرانبەر بە مەینەتییەكان بێدەنگە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا نیگەرانی دەربڕیوە لەوەی وڵاتان بەدەم بانگەواز و داواكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان نەچوون و بەهۆیەوە تووشی كورتهێنانێكی گەورەی دارایی بوونەتەوە.
لەمبارەوە تۆم فلێچەر، بەرپرسی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: " سەردەمی دڕندەیی و خۆ دزینەوە و خەمساردییە.
فلێچەر باسی لەو بانگەوازە و پلانەی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی مرۆیی بۆ یارمەتیدانی 87 ملیۆن كەس لە مەترسیدارترین ناوچەكانی جیهان، لەوانە غەززە، ئۆكرانیا، سوودان، هایتی و میانمار، وتییش "بەداخەوە ئێستا سەردەمێكە سیاسییەكان شانازی بە بڕینی یارمەتییەكانەوە دەكەن."