نەوا-
محەمەد لەشكری، بەڕێوەبەری كاروباری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئامادەكاری كراوە بۆ گەڕاندنەوەی شانەدەر زێت بۆ هەرێمی كوردستان كە بڕیارە لە ئەشكەوتی شاندەر مۆزەخانەیەكی كراوە دروست بكرێت و لەوێ دابنرێت، بۆئەوەی گەشتیار سەردانی بكەن، چونكە یەكەم نیاندەرتاڵە بەو جۆرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدۆزرێتەوە.
بەڕێوەبەری كاروباری شوێنەوار بە سایتی فەرمی راگەیاندوە، دوای دۆزینەوەی شانەدەر زێت بۆ لێكۆڵینەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات كرا، بڕیارە دوای دوو ساڵ ئەگەر پشكنینی دیكەی بۆ نەكرێت ساڵی داهاتو بگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان، ئەمە لەڕووی شوێنەوارییەوە هەنگاوێكی باشە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو نیاندەرتاڵەی دۆزراوەتەوە تەمەنی بۆ 75 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.