كەشناسی هەرێم: كاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە كەم دەبێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە10-12، كەشی ناوچەكەمان بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێك كات نیمچە هەور دەبێت و لەگەڵ ئەوەی كاریگەری شەپۆلەكەش بەرەو كۆتای دەچێت، بەڵام ناجێگیری كەش وادەكات هەندێك جار چالاك بێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری كەمێك باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك هەبێت.
ڕوونیشیكردەوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەكاتەكانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆتای دێت و ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە ناوچە جیاكان.
ڕوونیشیكردەوە، خێرایی با مامناوەند و لە نێوان 15-20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و پلەی گەرماش لە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزیك دەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ پێنجشەممەش 11-12 كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێك كاتدا هەیە.
ئاماژەشیداوە، بەوەی كەشەكە بە گشتی تا ڕادەیەك جێگیر دەبێت جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان كە هەندێك كات نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
كەركووك : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group