سودانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكی فریاگوزاری بۆ هەرێمی كوردستان
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و پاڵپشتی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، سودانی، وەزارەتی داراییشی راسپاردووە پارەی فریاگوزاری تەرخان بكات بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكی فریاگوزاری پێویست بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق، ئەمەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی كەشوهەوا كە بووە هۆی شەپۆلێكی لافاوی بەهێز".