كەشناسی هەرێم: بەفر و بارانبارینی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا بەفر و بارانبارینی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە ناوەڕاست و باكوری هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بەفر و بارانبارینی پچڕ پچڕ تا كاتەكانی نیوەڕۆ پاشان كۆتایی دێت.
رونیشیكردەوە، پلەكانی گەرما سێ تا پێنج پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەشاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group