نەوا-
سەربەست مەولود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن هاوشێوەی هەمیشەیەكان لە وەرگرتنی زەوی سودمەندبن، ئێستا چاوەڕێ دەكەن رێنمایی دەربچێت و دەست بەڕێكاری پێویست بكەن.
راشیگەیاندوە، رێنمایەكان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران ئامادە دەكەن و ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە، مەرجی پێدانی زەوی بە گرێبەستەكان هەمان ئەو مەرجانەن كە بۆ هەمیشەیەكان دیاریكراون، پێویستە هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت، پێشتر زەوی وەرنەگرتبێت، لەماوەیەكی نزیكدا رێنمایی دەردەچێت و دەست بەڕێكارەكان دەكەن.