نەوا-
محەمەد حەبیبی وتەبێژی ئەنجومەنی هەماهەنگی سەندیكای مامۆستایانی ئێران رایگەیاندوە، بەكوشتنی 200 خوێندكاری خوێندنگەیەك كۆمەڵكوژی ئەنجامدراوە، پۆلەكان چیتر وەك پێشو نین و چۆڵن ئەوەش نیشانەی ئەوەیە تاوانەكان گەیشتوەتە ناوەندەكانی خوێندن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم منداڵانە خەون و ژیانیان هەبو، بەڵام دەسەڵات بڕیاریدا ژیانیان بسڕنەوە ئەمە نیشانەی ئەوەیە حكومەت بە گوللـە وەڵامی داواكارییەكانی گەلی داوەتەوە، قوتابییە گیانبەختكردوەكان لە یادەوەرییان دەمێننەوەو ئەم تاوانكارییە تاڕۆژی بەدیهێنانی دادپەروەری داناخرێت.