نەوا-
ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عیراق رایگەیاندوە، پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرەو بەغدا بەشێوەیەكی ئەرێنی بەرەوپێش دەڕۆن، هەروەها پەیوەندییەكانی بازرگانی، ئابوریی و وەبەرهێنانی نێوان توركیاو عیراق پتەوتر دەبن و زیاتر پەرەپێدەدرێن تا ئەو كاتەی كەشوهەوای ئەرێنی لە عیراقدا بەردەوام دەبێت.
بۆرا ئینان راشیگەیاندوە، لەئێستادا هەوڵەكان لە عیراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەردەوامن لەكاتێكدا كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردراوە، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند مانگی داهاتودا دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار حكومەتی نوێی عیراق پێكبهێنرێت.