ئێران شادەماری وزەی جیهانی كردە ئامانج

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتوە، كۆمپانیای نەوتی سعودیە (ئارامكۆ)  پاڵاوگەكەی لە ناوچەی رەئس تەنور وەك رێكارێكی پێشوەختەو خۆپارێزی داخستوە، بڕیارەكەش دوای ئەوە دێت كە پاڵاوگەكە روبەڕوی هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران بوەتەوە.
پاڵاوگەی رەئس تەنور دەكەوێتە رۆژهەڵاتی سعودیە، بە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی كۆمپانیای ئارامكۆ دادەنرێت و توانای پاڵاوتنی نزیكەی 550 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە جگە لە بەرهەمهێنانی كە بە ملیۆنان بەرمیل دادەنرێت لە رۆژێكدا، ئەم پاڵاوگەیە بەهۆی جێگیربونی كەشتییە نەوت هەڵگرەكان تیایدا بە شادەماری وزەی جیهانی دادەنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group