قسەیەك بۆ مێژوو

هۆشیار عەبدوڵڵا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕەنگە پێتان وابێت كاتی نییە بەڵام سەرنجتان بۆ ئەو لێدوانە ڕادەكێشم:
خالد شوانی وەزیری دادی عێراق چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەو لێدوانەی بۆ رۆژنامەی «الشرق الاوسگ» داوە و دەڵێت:
«زیندانیانی داعش شوێنەكەیان بە جۆرێك پارێزبەند كراوە كە مەحاڵە بتوانن ڕابكەن!»
ئەم لێدوانە بەرپرسیارێتییەكی ئێجگار گەورەیە، هیوادارم حكومەتی عێراق بە گشتی و وەزارەتی داد بە تایبەتی لە ئاستیدا بن، لەو رۆژەوەی ئەو تیرۆریستانە گوازراونەتەوە عێراق وەك بۆمبێكێ مەترسیدار دەیانبینم، من هیوادارم هەڵە بم بەڵام ئەگەر كاربەدەستانی عێراق هەڵە بن دەبێتە كارەسات. 
كاتێك بەو بێمنەتییە وەریاندەگرن و پاشانیش لێدوان ئەدەن كە ناتوانن ڕابكەن ئەی ئەگەر ڕایانكرد؟! ئەی ئەگەر سجنیان شكاند؟! ئەی ئەگەر لە فەوزایەكدا دەرفەتیان هێنا؟! 
ئەزانم هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوای گواستنەوەی ئەوانیان كردووە بۆ عێراق بەڵام بە پاساوی ئەوەی وەزارەتی دادی عێراق ئەزموونی هەیە لە ئیدارەدانی ئەو جۆرە زیندانیانە نەدەبوو عێراق ڕازی بێت ئەو تۆپەڵە ئاگرە بهێنێتەوە سەر خاكی خۆی! 
وەرگرتنی 5704 زیندانی دااعش بە یەك وەجبە لە سوریا و دانانیان لە یەك زینداندا لەناوخۆی عێراق مەترسییەكی جدییە و نابێ بە ئاسانی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت! 
ئەو فەوزایەی خەریكە لە عێراق دروست دەبێت وای لێكردم ئەو دێڕانەی سەرەوە وەك هۆشداری پێش هەر لایەك بۆ وەزارەتەكەی خالد شوانی بنوسم و پێی بڵێم؛ دەزانم بریارەكە هی حكومەتی عێراقە نەك تەنها وەزارەتەكەی تۆ، بەڵام هەموومان دەزانین حكومەتی عێراق ئەو هێز و تۆكمەییەی نییە كە تۆ بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت پێی دواوی!  

 

ئەو وتارانەی لە ماڵپەڕی رادیۆی نەوا بڵاودەكرێنەوە تەنها گوزارشت لە بۆچونی نوسەرەكانیان دەكات.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group