رادیۆی نەوا پەخشی وانەكان بۆ خوێندكاران و قوتابیان لەسەر ماڵپەڕەكەی دادەنێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە ئاگادارییەكدا بۆ قوتابیان و خوێندكاران بڵاویكردەوە، بەهاوكاری ژمارەیەك مامۆستای شارەزاو بە سەرپەرشتی چەند سەرپەرشتارێك، سەرقاڵی تۆماركردنی هەموو ئەو وانانەن كە لە پرۆگرامی خوێندن لەقۆناغی 1ی بنەڕەتی بۆ 12 ئامادەیی گۆڕاون و نوێن.
تەلەفزیۆنی پەروەردەیی راشیگەیاندوە، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم وانە نوێكان بە بەرزترین ئاست پەخش دەكرێن.
بەهۆی بەردەوامی هەڵكشانی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەو شەڕی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەروەها بەهۆی پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندكاران، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا خوێندنی وەرزی دووەمی ئەمساڵ بكاتە ئۆنلاین، تەلەفزیۆنی پەروەردەییش كە كەناڵێكی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، خوێندكاران و قوتابیان دەتوانن لە رێگەی مامۆستایانی تایبەتمەندەوە بینەری وانەكانیان بن.
(رادیۆی نەوا)ش بە ئەركی خۆی دەزانێت لەپێناو خزمەتكردن بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و نەوەكانی داهاتوو لینكی راستەوخۆی پێشكەشكردنی وانەكان لە رێگەی كەناڵی پەروەردەییەوە بڵاوبكاتەوە تاكو خوێندكاران و قوتابیان سودی لێوەربگرن كە 24 كاتژمێر پەخش دەكات.
بۆ ئەوەی لەگەڵ مامۆستا وانەكەتان بخوێنن، كلیكی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی پارێزگاكەی خۆتان بكەن. 

تەلەفزیۆنی پەروەردەیی پارێزگای هەولێر

تەلەفزیۆنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی

تەلەفزیۆنی پەروەردەیی پارێزگای دهۆك

 

 


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group