بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكاوە بەسەدان چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی تائێستا كراونەتە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی عیراق بە سەدان چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و بریندار بون.
دوای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانن گروپە چەكدارەكانی عیراق بۆ پاڵپشتیكردن لەئێران لە رێگای ئاڕاستەكردنی موشەك و درۆنەوە هێرشەكانیان بۆ سەر بەرژەوەندی و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەستپێكرد، بەوهۆیەوە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بەچڕی بنكەو بارەگاكانی حەشدی شەعبیان لە ژمارەیەك ناوچەی عیراق بۆردومانكردوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە دەست ئاژانسی ئەنادۆڵ كەوتون، لەماوەی تەنها 34 رۆژدا 70 هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكەی جەنگی ئەمریكاوە كراونەتە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی و تائێستا نزیكەی 100 چەكدار كوژراون و نزیكەی 200ی دیكەش بریندار بون كە لەناویاندا ژمارەیەك فەرماندەی باڵا هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group