نەوا-
بەرپرسێكی ئەمریكا بە كەناڵی CBSی وڵاتەكەی راگەیاندوە، بەهۆی ئاڕاستەكردنی ژمارەیەك درۆن لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر بنكەیەكی ئاسمانی لەكوێت ژمارەیەك سەربازی ئەمریكا بریندار بون.
بەرپرسەكە بێئەوەی ناوی خۆی ئاشكرا بكات ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێران بە ژمارەیەك درۆن هێرشی كردوەتە سەر بنكەی ئاسمانیی سالم لە كوێت و جگە لە زیانە مادییەكان 15 سەربازیی ئەمریكا برینداربون.