دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ رۆژێكی گەورەیە بۆ ئاشتیی جیهان
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین پۆستیدا لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: ئەمڕۆ رۆژێكی گەورەیە بۆ ئاشتیی جیهانی، ئێران دەیەوێت ئاشتی بەرقەراربێت، وڵاتانی دیكەش هەمان شتیان دەوێت، چونكە بەهۆی جەنگەكەوە بەشی پێویستیان مەینەتی چەشت.
باسی لەوەشكردوە، ئەمریكا یارمەتیدەر دەبێت لە رێكخستنی جەنجاڵیی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز و زۆر هەنگاو و كرداری ئەرێنیش دەبینرێت.
ترەمپ وتیشی، بە كردنەوەی گەروەكە پارەیەكی زۆر پەیدا دەكرێت و ئێرانیش دەتوانێت دەست بكات بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەی.
سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی روونكردەوە، ئەمریكا كەشتییەكانی لە هەموو جۆرە پێداویستییەك پڕ دەكات و لە دەوروبەری گەروەكە دەمێنێتەوە، تاكو دڵنیابن لەوەی هەموو شتێك بە باشی بەڕێوە دەچێت.
لە كۆتایی پۆستەكەیدا ترەمپ ئەوەشی نووسیوە، متمانەی بەوە هەیە كە پرۆسەكە بەباشی بەڕێوە بچێت و ئەمەش دەكرێت ببێتە سەردەمی زێڕینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.